TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت دابەزی

Rozan Ateş
Yazar
📅 04 Ekim 2023 16:17

نرخی نەوتی برێنت ئەمڕۆ چوارشەممە نزیکەی 60 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 90 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش نزیکەی 6 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلێک بە 89 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەهێزبوونەوەی بازاڕی کاری ئەمریکا بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بازرگانان پێشبینی بکەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی داهاتوودا سوودی بانکی بەرزدەکاتەوە. شرۆڤەکارانی بازاڕی نەوت پێیانوایە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی بۆ سەرووی رێژەی 5.25٪ـی ئێستا دەبێتە هۆکار بۆ سستکردنەوەی ئابووریی ئەمریکا، بەوپێیەش خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت کەمدەکاتەوە.

ییپ جوون رونگ، شارەزای بازاڕە داراییەکانی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (IG) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بەهێزی بازاڕی کاری ئەمریکا دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەرفەتی هەبێت سوودی بانکی بۆ ماوەیەکی درێژ لە ئاستێکی بەرزدا بهێڵێتەوە."

Paylas: