TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهان

سارا
Yazar
📅 12 Ağustos 2020 11:44

پەیامی کورد      ...   نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهان 

بەهۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دراوەکانی جیهان، خواستی وەبەرهێنەران لەسەر ئەو کازا زەردە کەمبوەتەوە و ئەوەش وایکرد نرخەکەی روو لە داکشان بکات.
بەپێی هەواڵەکانی بۆرسەی جیهانی ، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا ٢٩.٩٦ دۆلار کەمیکرد و نرخەکەی گەیشتە ١٩٩٥ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، واتە بە رێژەی ١.٤٥.%ی بەهاکەی دابەزیوە.

 نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨ بە ٢٨٨ هەزار دینار و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ ٣٣٦ هەزار دینار، نرخی یەک لیرەش ٤١٠ دۆلارە.

ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ئێستادا نزیکبوونەتەوە لە گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی تەرخانکردنی بوودجەیەکی نوێ بۆ بوژانەوەی کەرتی ئابووری ووڵاتەکەیان، ئەوەش وایکردوە بەهای دۆلار و پشکەکانی ئەمریکا بەرزبێتەوە، بەوهۆیەشەوە نرخی زێر رووی لە دابەزین کرد.

ئابوریناسان لەوبارەیەوە دەڵێن ، سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بوژانەوەی کەرتی ئابووری ووڵاتەکە و بەرزکردنەوەی بەهای دراوەکەی، هێشتا نرخی زێڕ لە ئاستێکی بەرزدایە.

ئاماژە بەوەش دەکەن، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بەهای زێر بە رێژەی لەسەدا 33 بەرزبوەتەوە، پێشبینیش دەکرێت بەهۆی زیادبوونی ناکۆکییە بازرگانییەکانی نێوان واشنتن و پەکین و زیادبونی بەردەوامی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخەکەی لە داهاتودا بەرزتربێتەوە.

Paylas: