TR KU SO
FB X
Çand_û_Hûner

بەپەلە ... کوردستان پایتەختی جیهانی دەف

سارا
Yazar
📅 19 Ağustos 2018 19:22

لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی هەشتەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی "دەف دەنگی ڕەحمەت" شەممە ١٨ی ئۆگۆست بە ئامادەبوونی بیژەن کامکار موزیسیەنی بەناوبانگی کورد وچەند کەسێک لە بەڕێوەبەرانی هونەریی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی بەڕێوەچوو .

بە پێی هەواڵ و ڕاپۆرتێک لەم بارەوە ، کاربەدەستانی بەڕێوەبەردنی هەشتەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی دەف‌ژەنی بە ناوی " دەف دەنگی ڕەحمەت " ڕۆژی شەممە ١٨ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ بە ئامادەبوونی بیژەن کامکار ڕوونکردنەوەیان لە سەر کارەکانی خۆیدا .

ئەمین مورادی سەرۆکی حەوزە لە سەرەتای ئەو کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند: مێهرجانی دەف‌ژەنی " دەف دەنگی ڕەحمەت " گەرم و گوڕانە لە لایەن هونەرمەندانی چالاکی مۆسیقای ئێرانی سنوورەکانی ئێرانی تێپەڕاندووە و ئێمە شایەدی ئەوەین کە کوردستان لە سای ئەو هونەرمەندانە بۆتە پایتەختی جیهانیی دەف.

بەڕێوەبەری مێهرەجانی دەف‌ژەنی " دەف دەنگی ڕەحمەت " بە ئاماژە بە بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەو ڕووداوە مۆسیقاییە، وتی: مێهرەجانەکە لە سێ بەشی تاک ژەنی، گرووپ ژەنی و مەولوودی خوێنی بەڕێوە دەچێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە ٧١٠ هونەرمەندی دەف‌ژەنی ژن و پیاو لە ٣٠ پارێزگای ووڵات لە دوو بەشی مێرمنداڵان و گەورەساڵان خوازیاری بەشداری لەم خولە لە مێهرەجان بوونە کە بە پێی دەنگی لیژنەی دادوەران، ٢٥٠ هونەرمەند لە ماوەی رۆژانی ٢١ی ئۆگۆست تا ٢٤ی سێپتەمبەر بەرهەمی خۆیان لە شاری سنە ئاراستە دەکەن. لە پەنای ئەو هەنگاوە وۆرکشۆپ و مەسترکلاسگەلێک بەڕێوە دەچێت .

هەروەها ناوبراو ووتیشی: لە ڕێوڕەسمی کۆتاییدا بڕیارە لە مامۆستا سدیق تەعریف لە هونەرمەندانی ناوداری کورد " خەڵکی شاری سنە " لە ئاستی ووڵات ڕێز بگیرێت .

 

Paylas: