TR KU SO
FB X
Çand_û_Hûner

دوو کتێبی کۆمەڵە شێعری کوردی لە ڕۆژهەڵات چاپ و بڵاو کرایەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 26 Ağustos 2021 15:38

پەیامی کورد … دوو کتێبی کۆمەڵە شێعری کوردی لە ڕۆژهەڵات چاپ و بڵاو کرایەوە

دوو کتێبی کۆمەڵە شێعری کوردی بە ناوەکانی "نەخشی مانی" لە نووسینی "ناتق (سۆران) مەجیدی" و کتێبی کۆمەڵە شێعری "نیوەی مانگ" لە نووسینی "هادی خودایی" چاپ و بڵاو کرایەوە.

کتێبی نەخشی مانی لە نووسێنی شاعێر سۆران مەجیدی، لە ١٠٩ لاپەڕەدا و لە چاپەمەنی "ئامیار"ی سنە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەو شاعێرە بۆکانییە پێشتر سێ کتێبی دیکەی بە ناوەکانی " ڕێگە‌ی دڵ و سه‌فه‌ری گوڵ، به‌هاری جودایی و تیری نیگا" کە کۆمەڵە شێعرن، چاپ و بڵاو کردبووەوە.

سۆران مەجیدی لە دایکبووی ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە شاری بۆکانە.

هەروەها کتێبی "نیوەی مانگ" لە نووسینی هادی خودایی ١٨٠ لاپەڕەیە و لە چاپەمەنیی زانکۆی بۆکان چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەمە دووهەمین بەرهەمی ئەو شاعێرە کوردەیە و پێشتریش کتێبی دیکەی بە ناوی "سنوور و ئەوین" چاپ و بڵاو کردووەتەوە.

Paylas: