TR KU SO
FB X
Çand_û_Hûner

کۆمەڵە چیرۆکێک تایبەت بە ئازاری ژنانی ئێرانی بڵاو کرایەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Şubat 2022 02:19

پەیامی کورد... کۆمەڵە چیرۆکێک تایبەت بە ئازاری ژنانی ئێرانی بڵاو کرایەوە

کۆمەڵە چیرۆکی (ئەو دەنگەی کە نای بیستین/ صدایی کە نمیشنویم) گێڕانەوەی هەڵاواردن لە ڕوانگەی ئینترسێکشنالیتی، بڵاو کرایەوە.

ئەم کۆمەڵە چیرۆکە، گێڕانەوەیەکە بە قەڵەمی ئەو کەسانەی لە چوارچێوەی ئێراندا هەڵاواردن و زوڵمی چەند ڕەهەندییان ئەزموون کردووە.

ئەم کۆمەڵە چیرۆکە، ئەو دەنگانەیە کە کەمتر بیستراون، نووسەرانی ئەم چیرۆکانە لە نووسینی چیرۆکەکان بوێر بوون و ئەم بوێرییەیان جێگای ڕێزە.

ژیلا موستەئجێر، چالاکی مافی مرۆڤ بە نووسینی ڕاپۆرتێک لەسەر ژیانی خاتوو موژگان کاووسی ژنە بەندکراوی سیاسی کورد، کە پێشتر هیچ کەس نەیدەناسی و دەنگی نەبیستراوە لەم کتێبەدا بەشدار بووە.

Paylas: