Cîhan
ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل : کاتی لێدان لە بناغەکانی ڕێژیمی ئێران هاتووە؛ ئیسرائیل لە شەڕدا یەکگرتووە دەبێت
ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل : کاتی لێدان لە بناغەکانی ڕێژیمی ئێران هاتووە؛ ئیسرائیل لە شەڕدا یەکگرتووە دەبێت
یائیر لاپید، ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا جەختی لەسەر ئیرادەی پتەوی تەلئەڤیڤ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی کردەوە و ڕایگەیاند کە لە ئەگەری ڕوودانی شەڕدا، هەموو ناکۆکییە سیاسییە ناوخۆیی یەکان لادەبرێن و هەموو ئیسرائیل بە یەکگرتوویی لە پشت هێزە نیزامییەکانییەوە دەوەستنەوە.
لاپید لە ووتارێکی ڕاستەوخۆدا روو لە حکوومەتی ئێران ووتی : هەرگیز ڕێگەتان پێ نادەین جارێکی تر هەڕەشەی مووشەکی لە دژی گەلەکەمان درووست بکەن، گرووپە نیابەتییە تیرۆریستییەكانتان تەنانەت یەك ساتیش ئارامییان نابێت، ئێوەش هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنن.
ناوبراو زیادی کرد : ئێستا "کاتی لێدان لە بناغەکانی ڕێژیم" هاتووە; ئاماژەیەکی ڕوون بە پێویستی لاوازکردنی بناغە حکوومییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوەوە و دەرەوەیە.