Cîhan
سوپای ئەمریکا تێکشکاندنی 11 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی ڕاگەیاند
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، ١١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەكانیان لە یەمەن، کەنداوی عەدەن و دەریای سوور تێکشاندووە.
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان لەچوارچێوەی بەرگریکردنی لەخۆیان، ھەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکانیان لە یەمەن تێشکاندووە.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە، ھێزەکانیان دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە کەنداوی عەدەن و فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوانیان لە دەریای سوور تێکشاندووە کە لەلایەن حووسییەکانەوە ئاراستەکرابوون.
تا ئێستا، حوووسییەکان ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ چوارشەممە، حووسییەکان ڕایانگەیاندبوو کە چوار کەشتی ئەمریکا و ئیسرائیلیان لە کەنداوی عەدەن، کردووەتە ئامانج.