Cîhan
%21ی دانیشتووانی عێراق لەژێر هێڵی هەژارییەوەن
پەیامی کورد... %21ی دانیشتووانی عێراق لەژێر هێڵی هەژارییەوەن
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری نوێی لەبارەی رێژەی هەژارییەوە بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە %21ی دانیشتووانی عێراق لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین.
وەزارەتی پلاندانان سەبارەت بە هۆکارەکانی زۆربوونی هەژاری لە عێراق دەڵێت، گەندەڵی و نەبوونی هەلی کار و بوونی کرێکاری بیانیی زۆر هەروەها کەمی کەرتی تایبەت هۆکارەکانی زۆری هەژارین.
ئاشکراشیکردووە کە دانانی سیاسەتی وەبەرهێنان و دامەزراندنی دروستی سەرچاوە سروشتی و مرۆییەکان دوو هەنگاون کە بەشدارن لە ڕەخساندنی هەلی کار و کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری.
وەزارەتەکە دەڵێت، زۆرترین رێژەی هەژاری لە عێراقدا لە پارێزگای موسەننایە لە باشووری وڵات.