TR KU SO
FB X
Cîhan

بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیل 27 کەس کوژران

Arsalan
Editor
📅 06 Haziran 2024 21:25

هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوەڕاستی غەززە، کە سەدان کەسی ئاوارەی لەخۆگرتبوو، بووە هۆی کوژرانی 27 کەس.

بەپێی سەرچاوەکان، فرۆکەیەکی ئیسرائیل بە دوو موشەک هێرشی کردووەتە سەر پۆلەکانی نهۆمی سەرەوەی قوتابخانەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە "بارەگایەکی حەماس" بووە لە کەمپی پەنابەرانی نەسیرەت.

لای خۆشیانەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی حەماس باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، لانیکەم 27 کەس لە هێرشەکەدا کوژراون و ئیسرائیلیش بە ئەنجامدانی "کۆمەڵکوژییەکی ترسناک" تۆمەتبار کردووە.

جێگای ئاماژەیە، بەگوێرەی ئاماری دەسەڵاتدارانی تەندروستی غەززە، لە 7 ئۆکتۆبەرەوە لانیکەم 36 هەزار و 580 کەس لە غەززە کوژراون.

Paylas: