Cîhan
ڕووسیا: "ئۆکرانیا بە 47 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر خاکی ڕووسیا"
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ئۆکراینا بە 47 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر خاکی ڕووسیا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە، "ئەمشەو ئۆکراینا بە 47 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر خاکی فیدراسیۆنی ڕووسیا و هێرشی تیرۆریستی ئەنجام داوە".
جەختیش لەوە کراوەتەوە کە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ڕووسیا وەڵامی هێرشەکەی داوەتەوە و تێکڕای فڕۆکە بێ فڕۆکەکانی خستووەتە خوارەوە.