لەكۆی 5 هەزار گیراوی داعش كە رەوانەی عێراق كراون؛ 2 هەزاریان توركن
پەیامی کورد ... لەكۆی 5 هەزار گیراوی داعش كە رەوانەی عێراق كراون؛ 2 هەزاریان توركن
سەرچاوە فەرمییەكان لە بەغدادەوە باس لەوە دەكەن لە كۆی (7 هەزار) گیراوی داعش، (5 هەزار) یان لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.
هەروەها لەناو ئەو (5 هەزار) گیراوەی داعش دا نزیكەی (2 هەزار) گیراویان توركن، هەروەك جیهادییەكانی عێراق و سووریاو ووڵاتانی یەكیتی ئەورووپاش لەخۆدەگرن.
زانیارییەكانی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەوە دەردەخەن كە دەسەڵاتدارانی عێراق گەیشتوونەتە رێككەوتنی سیاسی و ئەمنی لەگەڵ ووڵاتانی ئەورووپا، بۆ ئەوەی جیهادییەكانی ئەورووپا لەناو گرتووخانەكانی عێراق دا بمێننەوە.
بەپێی فەرماندەی حەشدی شەعبی، حكوومەتی عێراق بڕیاریداوە گیراوانی داعش لەنزیك شارە گەورەكان دانەنرێن و گرتووخانەی تایبەت و توندوتۆڵیان لە ناوچە دابڕاوەكاندا بۆ درووست بكرێت.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق دەڵێ دەستكراوە بە لێكۆڵینەوەی فەرمی لەگەڵ كاروانی یەكەمی گیراوانی داعش، كە لە كۆتایی مانگی رابردوودا گەیشتونەتە ناو خاكی عێراق.