Cîhan
ئێران؛ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بە ڕێژەی 50 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا زیاد ده‌كات
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه رایگه‌یاند، له ماوه‌ی دو مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئێران به ڕێژه‌ی 50 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا زیادی كردوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26_ی ئادار_ی 2024 ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه له دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا سه‌باره‌ت به دۆخی بازاڕه‌كانی نه‌وت بڵاویكردۆته‌وه، "كۆی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئۆپێك له مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵدا 26 ملیۆن و 910 هه‌زار به‌رمیل بوه له ڕۆژێكدا".
ئاماژەی بەوەش كردووەوبه‌رهه‌می ئۆپێك له مانگی (شوبات/2)دا به‌راورد به مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2023، بڕی 140 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا زیادی كردوه".
ئاژانسەكە ئەوەشی خستۆتەروو، به‌رهه‌می نه‌وتی ئێران له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 50 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا زیادی كردوه و كۆی گشتی به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ش له ماوه‌ی 12 مانگی ساڵی 2023دا 440 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا زیادی كردوه.