Cîhan
پێكدادانی دوو شەمەندەفەر لە هیندستان 50 قوربانی لێكەوتەوە
له ویلایه‌تی به‌نگال له هیندستان دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر پێكیانداداوه و لانیكه‌م 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه تا ئێستاش رزگاركردنی سه‌رنشینان به‌رده‌وامه.
ماماتا بارنجی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ویلایه‌تی به‌نگال له هیندستان رایگه‌یاند: شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی بارهه‌ڵگر و شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له به‌نگال پێكیانداداوه و روداوهكهشی به "كاره‌سات" ناوبردوه.
باس لەوەشکراوە، كه له ئێستادا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و پزیشكان و تیمی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان ره‌وانه‌ی شوێنی روداوه‌كه كراون و سه‌رقاڵی رزگاركردنی گیانی سه‌رنشینانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره نهفهرههڵگرهكهن.
له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی روداوه‌كه‌وه، پۆلیسی هندستان ده‌ڵێت: لانیكه‌م 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 25 بۆ 30 كه‌سیش بریندارن و رزگاركردنی سه‌رنشینانیش تا ئێستاش به‌رده‌وامه.