زیاتر له 500 هەزار سواڵكه‌ر له عێراقدا هه‌ن
سه‌رۆكی ده‌زگای ستراتیجی بۆ مافی مرۆڤ له عێراق ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆری سواڵكه‌ری بیانی له عێراقدان كە به‌گشتی ئێسته له‌ناو وڵات‌دا زیاتر له 500 هه‌زار سواڵكه‌ری بیانی و عێراقی هه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە 31_ی ئادار_ی 2024 پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فازڵ عه‌زاوی سه‌رۆكی ده‌زگای ستراتیجی بۆ مافی مرۆڤ له عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئامارێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئێسته له ناو وڵات‌دا زیاتر له 500 هه‌زار سواڵكه‌ری بیانی و عێراقی هه‌ن، كاری سواڵكه‌ری وه‌ك بازرگانییه‌ك لێی ده‌ڕوانن.
ئاماژەی بەوش كرد، ئه‌و سواڵكه‌ره بیانییانه‌ی ئێسته له‌ناو عێراقدا هه‌ن، له وڵاتانی ئاسیاوه هاتوون كه زۆربه‌یشیان بنگلادیشین، ده‌ستی باندی تاوانیان له پشته كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ده‌هێنرێنه عێراق، به‌ناوی كرێكاری و سه‌رانی گه‌شتیاری و ئاینی، ئه‌وان وه‌ك په‌نابه‌ر خۆیان پێشان ده‌ده‌ن و دواتریش خه‌ریكی سواڵ ده‌بن و ده‌یكه‌نه پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، ئه‌وه‌یش مه‌ترسییه‌كی رژدی دروست كردووه.
باسی لەوەش كرد، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له سسانی 2023 و تا ئێسته له 2024، زیاتر له 10 هه‌زار سواڵكه‌ری بیانیی بۆ وڵاته‌كانیان ناردووه‌ته‌وه، هاوكات تا ئێسته‌یش هه‌زارانی تریش ماونه‌ته‌وه و خه‌ریكی سواڵن، زۆرجاریش هه‌ندێكیان ده‌رفه‌ت ده‌بینن و دزی ده‌كه‌ن.
دواتریش دووپاتی كرده‌وه كه ئێسته زیاتر له 500 هه‌زار سواڵكه‌ر له عێراقدا هه‌ن و به‌شێكیان سواڵكه‌ری بیانین، زۆربه‌شیان منداڵ یان ژنن.