TR KU SO
FB X
Cîhan

كۆریای باكوور نزیكەی 600 باڵۆن پاشماوەی بەرەو كۆریای باشوور نارد

Arsalan
Editor
📅 02 Haziran 2024 11:30

كۆریای باكوور نزیكەی 600 باڵۆن پاشماوەی بەرەو كۆریای باشوور ناردووە و لە سیۆلی پایتەخت و دەوروبەری كەوتوونەتە خوارەوە.

دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای كۆریای باشوور بڵاویكردووەتەوە، كۆریای باكوور نزیكەی 600 باڵۆن پاشەڕۆی بەرەو وڵاتەكەیان هەڵداوە، كە لە سیۆلی پایتەخت و دەوروبەری كەوتوونەتە خوارەوە، ئەوەش سەرەڕای هۆشدارییە بەردەوامەكان لە بەردەوامی كارە نادروستەكانی پیۆنگ یانگ.

روونیشكراوەتەوە، باڵۆنەكان چەندین جۆر پاشماوەیان تێدایە بووە، وەكو پاشماوەی جگەرە و كاغەز و پلاستیك، داواش لە هاوڵاتیان دەكەن دەست بۆ ئەو پاشماوانە نەبەن و لە ئەگەری بینینی، دەسەڵاتداران ئاگادار بكەنەوە.

رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی رابردوو، كۆریای باكوور 260 باڵۆن پاشماوەی بەرەو كۆریای باشوور هەڵدا، ئەوەش وەكو وەڵامێك بۆ ئەو باڵۆنانەی چالاكوانان لە كۆریای باشوور بەرەو هاوسێ باكورییەكەیان هەڵیدەدەن و بڵاوكراوەی دژ بە پیۆنگ یانگیان تێدایە.

Paylas: