عەبدۆلمەهدی لە بەیاننامەیەکدا پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى باڵاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند
پەیامی کورد ... عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ئاشكرایكرد، لیژنه‌یه‌كى باڵاى لێكۆڵینه‌وه‌یان له ڕووداوه‌كانى ناو خۆپیشاندانه‌كان پێكهێناوه، كه نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى و كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤى تێدایه.
عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، وه‌ك وهوڵامدانه‌وه‌یه‌كى وتارى رۆژى هه‌ینى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئایینى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى باڵا پێكهێنراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كانى خۆپیشاندانه‌كان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، لیژنه‌كه نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى و كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤى تێدایه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو گه‌یشتنه ئه‌نجامێكى دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه بۆئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى تووندوتیژییان به‌كارهێناوه له‌خۆپیشاندانه‌كاندا سزاى كاره‌كانیان وه‌ربگرن.
رۆژى هه‌ینى مه‌رجه‌عى باڵاى ئایینى له عیراق داواى له حكومه‌ت و لایه‌نى دادوه‌رى كرد رێوشوێنى پێویست بۆ لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كانى خۆپیشاندانه‌كان بگرنه‌به‌ر و ئه‌وانه‌ى توندوتیژییان به‌كارهێناوه و ته‌قه‌یان كردوه یان فه‌رمانیان به‌ته‌قه‌كردن كردوه بۆ راى گشتى ئاشكرابكرێن، ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ش مۆڵه‌تى داوه به حكومه‌ت.