Cîhan
عەلی خامنەیی بە تووندی ووڵامی ئەمریکا دەداتەوە
پەیامی کورد ... ڕابەری باڵای ئێران بەتووندی ئیدانەی بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی دەکات و رایدەگەێنێت : ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تۆڵەی داعش لە حەشدی شەعبی دەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ١/١/٢٠٢٠ عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران لەمیانەی پێشوازیکردنی هەزاران کەس لە پەرستارانی ووڵاتەکەی ڕایگەیاند : "ئێران بەتووندی ئیدانەی بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراقدا ماونەتەوە "بۆ تۆڵەکردنەوەی لەناوچوونی داعش لە حەشدی شەعبی، لەبەرئەوەی حەشدی شەعبی گورزێکی کاریگەری لە رێکخراوی داعشداوە، کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا درووستیانیکردبوو".