TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق داهات وهه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو بڵاوكرده‌وه‌

Rozan Ateş
Yazar
📅 24 Ocak 2023 23:36

پەیامی کورد... عێراق داهات وهه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماری هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022 بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، داهاتی مانگی رابردو زیاتر له‌ حه‌وت ملیار و 708 ملیۆن و 556 هه‌زار دۆلار بوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24 ی كانونی دووه‌می 2023 وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌پێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌ مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022 گه‌یشتوه‌ته‌ 103 ملیۆن و 281 هه‌زار و 459 به‌رمیل، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی حه‌وت ملیار و 708 ملیۆن و 556 هه‌زار دۆلار بوه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، "كۆی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی بۆ مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12) له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه‌ هه‌نارده‌ كراوه‌، بڕی 100 ملیۆن و 735 هه‌زار و 151 به‌رمیل بوه‌، هاوكات ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی كه‌ له‌ نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه‌ هه‌نارده‌ كراوه‌ له‌ رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌ دو ملیۆن و 223 هه‌زار و 338 به‌رمیل بوه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك به‌ 74.636 دۆلار بوه‌، سه‌رجه‌م نه‌وته‌كه‌ش له‌لایه‌ن 36 كۆمپانیای وڵاتانی جیاجیای جیهانه‌وه‌ كڕدراون.

Paylas: