Cîhan
عێراق/ لەمساڵدا زیاتر لە دوو هەزار كەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە
پەیامی کورد … عێراق/ لەمساڵدا زیاتر لە دوو هەزار كەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە
له‌ماوه‌ی 11 مانگی یەكەمی ئه‌مساڵدا و به‌وهۆی روداوه‌كانی هاتوچۆوه، 2 هه‌زار و 152 كه‌سگیانیان لەدەستداوە و هه‌زاران كه‌سیش برینداربوون.
لە ئامارێكدا كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد: لەكۆی 8 هه‌زار و 286 ڕوداوی هاتوچۆ كە له 11 مانگە یەكەمی ئەمساڵ لە عێراق ڕوویانداوە، له ئه‌نجامدا 2 هه‌زار 152 كه‌س گیانیان لەدەستداوەو هه‌زاران كەسی دیكه‌ش برینداربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو: مردن به ڕوداوی هاتوچۆ له‌پێشه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی دیكه‌ی مردنه له عێراقدا، ته‌نانه‌ت لەپێش قوربانیانی تیرۆریستی و توندوتیژییه‌كان و ئاگركه‌وتنه‌وه‌شەوە دێت.