عەسائێبی ئەهلی حەق داوای مافی کوشتنی ئەبوو مۆهەندێس دەکەن
پەیامی کورد ... عەسائێبی ئەهلی حەق داوای مافی کوشتنی ئەبوو مۆهەندێس دەکەن .
بزووتنەوەی سادێقوون سەر بە عەسائێبی ئەهلی حەق ئەمڕۆ دووشەممە بێدەنگی هێزی قەزایی و دەوڵەتی عێراقی لە بەرامبەر بە هەنگاوی یاسایی بەرامبەر بە کوشتنی ئەبوو مەهدی مۆهەندێس ی ڕەت کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک مەحموود الرەبێعی ووتەبێژی دەفتەری سیاسی ئەم بزووتنەوەیە نووسی : ئەمریکا تووشی جەنایاتی گەورە لە عێراق بووە کە دواهەمین یان تێرۆرکردنی ئەبوو مەهدی مۆهەندێس و میوانی عێراق قاسم سلێمانی بووە .
ئەو هەروەها ووتی : بۆ چی بەرپرسانی عێراقی ئەرکە فەرمییەکانی خۆیان ئەنجام نادەن و لە دژی دەوڵەتی ترامپ داواکاری فەرمی یاسایی پێشکەش ناکەن .
الڕەبێعی هەروەها ووتی : لە هەنگاوگەلێکی یاسایی شتانێکمان بیستووە بەڵام ئەی شەورای هێزی قەزایی و دەولەت ، ئەم هەنگاوانە گەیشتنە کوێ ؟ بێدەنگیتان جێگای قەبووڵکردن نییە .