Cîhan
بە پێی بڕیارێک ئەمریکا بە بەھای ٢٣ ملیار دۆلار فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا دەفرۆشێت
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک ئەمریکا بە بەھای ٢٣ ملیار دۆلار فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا دەفرۆشێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەێندراوێکدا دەڵێت، واشینتۆن بڕیاریداوە ٤٠ فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا و ٤٠ فڕۆکەی تر لەجۆری ئێف ٣٥ بەیوونان بفرۆشێت و بەھای گرێبەستەش لەگەڵ یوونان ٨ میلیار دۆلارە.
بەگوێرەی یاسای ئەمریکا پێویستە پێش رێککەوتنی فرۆشتنی چەک بە ھەر ووڵاتێک، کۆنگرێسی ئەو ووڵاتە ئاگادار بکرێتەوە، لەم بارەیەوە وەزارەتی دەرەوە دەڵێت، بەفەرمی کۆنگرێس لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکان ئاگادار کراوەتەوە.