بە پێی بڕیاری وەزارەتی بەرگری " کوردێکی هەولێری " وەک فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق هەڵبژێردرا
پەیامی کورد ... دوای خانه‌نشین بونی فه‌ریق ئه‌نوه‌ر حه‌مه ئه‌مین، لیوا شه‌هاب جاهد حه‌مه‌خان وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراق له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقەوە دیاریكرا.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراقی كردوه‌و واژۆی نه‌جاح شه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌رگری له‌سه‌ره، به‌پشت به‌ستن به‌ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا شه‌هاب جاهد عه‌لی حه‌مه‌خان ڕاسپێردراوه به‌فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی عێراق و ڕێكاری پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامبده‌ن.
پۆستی فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراق له‌سه‌ره‌تای "پرۆسه‌ی ئازادی عێراق"ه‌وه لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە به‌ده‌ست كورده‌وه‌یه، پێشتریش فه‌ریق ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتبوو، له‌ماوه‌ی ڕابردوشدا خانه‌نشین كرا.
ئه‌مڕۆش به‌فه‌رمانێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لیوا شه‌هاب جاهد حه‌مه‌خان كه ئه‌فسه‌رێكی كورده‌و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره پۆستی فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراقی وه‌رگرت.