بابەتی گرینگ و جێگای تێڕامانی سیاسی ... وێنەیەک کە کێشەکانی ناوخۆی ئێران ڕاستەوخۆ ئاشکرا دەکات !!!
پەیامی کورد ... دەست لە کار کشانەوەی لە ناکاوی موحەمەد جەواد زەریف ، وەزیر کاروباری دەرەوەی ئێران ، لە پۆستەکەی خۆی شۆکێکی سیاسی لە ئێران دا بەدی هێنا . بە هەمان پێوەر کە نەفەس ی دەست لە کار کشانەوە سەرسوور هینەر بوو ، شێوازی ڕاگەیاندنەکەشی کە لە ڕێگای ئینستاگرام ی خوودی زەریفە وە ڕوویدا نامەعقوول و بێ وینە بوو . ئەوەی کە ئەنگیزە و هۆکاری ئەم جووڵەیە چ بووە شک و گومانگەلێکی جۆراوجۆری دراوە بەڵام خوودی زەریف لە ووڵامدانەوە بە ڕۆژنامەنووس کە ڕاستی و درووستی بابەتەکە لە دوای بڵاو بوونەوەی نووسراوی ئەو لە ئینستاگرام پەیجوو بوو دەڵێ : " لە دوای وێنەکانی دیدار و چاوپێکەوتنەکان چیتر جەواد زەریف وەکوو وەزیری دەرەوە لە جیهان دا بایەخ و پلەی نییە .
لە جەریانی سەفەری لە ناکاو و ڕانەگەێندراوی بەشار ئەسەد ، سەرۆککۆماری سووریا ، بۆ ئێران دوو دەستە وێنە لە دوو چاوپێکەوتنی ئەو دا بڵاو کرایەوە . دەستەی یەکەم ، وێنەی پەیوەست بە چاوپێکەوتنی ئەسەد لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی بوو کە لە ناو وێنەکاندا قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای پاسداران قودس یش دەبینرێت و دەستەی دووهەمی وێنەکانیش پەیوەستە بە چاوپێکەوتنی ئەسەد لەگەڵ عەلی خامنەیی کە لە ناو ئەو وێنانەدا قاسم سلێمانی ش لەگەڵ عەلی ئەکبەر ویلایەتی ، ڕاوێژکاری ڕابەر لە کاروباری دەرەوە ، و پیاوانی زۆر جێگای نفووز و نزیک لە ڕابەری ، وەکوو موحەمەد مەهدی گۆڵپایەگانی ، وەحید حەقانیان و ئەسغەر میرحجازی دەبینرێن . هەربۆیە دەتوانین وا بڵێین کە ئەم جووڵەیە بە هەماهەنگی دوو دەزگای ناوبراو و بە شێوەیەکی ڕێکخراو ڕوویداوە هەر بۆیە هەوڵەکانیان بۆ پەشیمان کردنەوەی زەریف لەم کارە دەستی پێکرد .
ڕۆحانی بە دەست خۆشی کردن لە زەریف دەست لە کار کشانەوەکەی ڕەت کردەوە بەڵام شتێک کە دیدی بینەرانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە هاتنی قاسم سلێمانی یە بۆ ناو ئەم بابەتە ، جووڵەیەک کە بە ئەگەرێک لەوانەیە بە ئاماژەیەکی ڕابەری ڕوویدابێت . بۆ مەبەستی کوژانەوەی ئەم ئاگرە قاسم سلێمانی دەڵێ : " لە جەرەیەنی سەفەری ئەم دواییەی بەشار ئەسەد بۆ تاران و چاوپێکەوتنی ئەو لەگەڵ ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران ، هەندێک ناهەماهەنگی لە دام و دەزگاکانی سەرۆککۆماری ش کە ڕاشگەێندراوە ، بۆ بە هۆکاری ئامادەنەبوونی وەزیری کاروباری دەرەوەی ووڵاتەکەمان لەم چاوپێکەوتنەدا و بووەتە هۆی شاکی بوونی شی . " فەرماندەی سوپای قودس هەروەها جەختی کردەوە :" ووتەکان نیشاندەدەن هیچ جۆرە قەست و نییەتێک بۆ ئامادە نەبوونی دوکتۆر زەریف لەم چاوپێکەوتنەدا نەبووە و دەبێ جەخت بکەمەوە جەنابیان وەکوو وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسی سەرەکی لە کاروباری سیاسەتی دەرەوەی وولاتە .
قاسم سلێمانی لە قسەکانی خۆیدا هیچ جۆرە باسێک سەبارەت بە چاوپێکەوتنی خامنەیی لەگەڵ ئەسەد کە لەوێش زەریف ئامادە نەبوو ناکات . هەر بەم بۆنەوە ، هەرچەندە کە لەوانەیە قەبووڵ کردنی ئەم بابەتە کە ئامادەنەبوونی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنی ڕۆحانی و ئەسەد دەرئەنجامی نەبوونی هەماهەنگی دا بووە زۆر ئەستەم و قورسە ، بەڵام هێشتا ئەم پرسیارە دەمێنێت کە ئامادەنەبوونی زەریف لە چاوپێکەوتنی خامنەیی لەگەڵ ئەسەد دا چ بیانوو و ووڵامێکی هەیە ؟ ئەویش لە دۆخێکدا کە ئەو ڕاوێژکاری خۆی لە کاروباری دەرەوە و بەرپرسانی بەیتی رابەری بۆ ئەم دانیشتنە داوەت کردووە لە حاڵێکدا کە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم ووڵاتە لەم بازنەیە دا لە دەرەوە ماوە .