TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن: سزاکانمان دژی ڕووسیا کاریگەریی لەسەر خودی ئەمریکاش دەبێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 16 Şubat 2022 16:04

پەیامی کورد... بایدن: سزاکانمان دژیڕووسیاکاریگەریی لەسەر خودی ئەمریکاش دەبێت

لە وتارێکدا جۆ بایدن ڕایگەیاند، «دەبێت وردبین ببین لە دۆخی هێرشی ڕووسیا بۆسەر ‏ئۆکراینا، سزاکان کاریگەریی بۆ ئێمەش دەبێت، ناتوانین بڵێین زیانی بۆ ئێمە نابێت، ‏بەڕوونی کاریگەریی دەکاتە سەر نرخی وزە».‏

دڵنیاییشی دا بە مۆسکۆ بەوەی «ئەمریکا و ناتۆ نابنە هەڕەشە بۆسەر ڕوسیا، ئێمە ‏نامانەوێت کێشە بۆ سەقامگیریی ڕووسیا دروست بکەین».‏

بایدن بۆ گەلی ڕووسیا قسەی کرد و وتی، «ئێوە دوژمنی ئێمە نین، من پێم وا نییە ئێوەش ‏جەنگێکی خوێناویتان بوێت دژی ئۆکراینا».‏

ئەم وتارەی سەرۆکی ئەمریکا دوای ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دێت، بە ‏کشاندنەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکراینا، «دوای ‏کۆتاییهاتنی ڕاهێنانەکانیان».‏

لە ڤیدیۆیەکدا کە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاویکردووەتەوە دەردەکەوێت، «هێزەکانی ‏ڕووسیا لە هەر دوو ناوچەی باشوور و ڕۆژئاوا دەستیان کردووە بە کشانەوە».‏

Paylas: