بەغدا و واشینتۆن لە سەر دەرچوونی تەواوی هێزەکانی ئەو ووڵاتە لە عێراق ووتووێژ دەکەن
پەیامی کورد ... بەغدا و واشینتۆن لە سەر دەرچوونی تەواوی هێزەکانی ئەو ووڵاتە لە عێراق ووتووێژ دەکەن .
ویلایەتەیەکگرتووەکان و عێراق دەربارەی بەرنامەی دەرچوونی تەواوی هیزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق لە مانگی ژۆئەن دا ووتووێژ دەکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ژەنڕاڵ عەبدۆلکەریم خەلەف ، نوێنەری فەرمی فەرماندەیی ئەرتەشی عێراق لە ووتووێژێکدا لەگەڵ پۆرتاڵی میدیایی عێراقی ، بغدادالیوم ڕایگەیاند : عێراق و ئەمریکا لە مانگی ژۆئەن ی ئەمساڵ دەربارەی بەرنامەی دیاریکراوی دەرچوونی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق ووتووێژ دەکەن .
ئەم ژەنڕاڵە عێراقییە هەروەها ڕایگەیاند : بەغدا و واشینتۆن سەبارەت بە بەرنامەی دەرچوونی تەواوی هێزەکانی لە عێراق لە مانگی ژۆئەن دا ووتووێژ دەکەن ، بە ووتەی ئەو ، بڕیار بۆ بەرپاکردن و بەڕێوەبردنی دانیشتنەکانی ئەمریکا و عێراق لەمبارەوە بە پێی بڕیاری پەرلەمانی ئەم ووڵاتە لە سەر گرینگی چۆڵکردنی تەواوی شوێنەکان لە هێزەکانی بیانییە لە عێراق ، هاتووەتە گرتن .
خەلەف هەروەها ووتی کە تەنانەت لە دوای پاشەکشە کردنی سەربازانی ئەمریکی ، هاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە بواری ئەمنییەتی دا بەردەوام دەبێت ، نوێنەری فەرمی فەرماندەیی باڵای عێراق ووتی : لە دوای پاشە کشە کردنی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق ، پسپۆڕانی ئەمریکی لە ڕاهێنانەکانی هیزەکانی سەربازی عیراق بەشدار دەبن .