Cîhan
بە هۆی باران بارین ەوە لاشەی مردووانی کۆرۆنا بەدەردەکەون
پەیامی کورد ... بە هۆی باران بارین ەوە لاشەی مردووانی کۆرۆنا بەدەردەکەون .
پۆلیسی ووڵاتی هێند ڕایگەیاند خەریکی لێکۆڵینەوەیە سەبارەت بە سەدان لاشە کە لە گۆڕگەلی خۆڵی دا لە ئاستێکی کەم لە زەوی و کەنارەکانی ڕۆخانەی گۆنگ نێژراون و یا خود وێڵ کراون .
پێشتر وێنەگەلێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە کە دەیان لاشەی بە جێ هێشتراو و وێڵ کراو لە کەنارەکانی ڕۆخانەی گۆنگ نیشان دەدات و شک و گومان دەکرێت ئەم کەسانە قوربانی کۆرۆنا بن .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێند لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا لەگەڵ شەپۆلێکی بەرفراوانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەرەوڕوو بووەتەوە و بەپێی ئامارە فەرمییەکان ، ڕۆژانە نزیکەی ٤ هەزار کەس بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیان یان لە دەست دەدەن