Cîhan
بە هۆی بڕیارێکی ئەردووغانەوە لیرەی تورکی ١٧٪ ی بەهاکەی لە دەست دا
پەیامی کوردی … بە هۆی بڕیارێکی ئەردووغانەوە لیرەی تورکی ١٧٪ ی بەهاکەی لە دەست دا
لیرەی توركی زیاتر لە ١٧%ی بەهاكەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدا، ئەمەش دورخستنەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی وڵاتەكە لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆکی ئەو وڵاتەوە بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی ئازار لە مامەڵەكانی بازاڕدا دراوەكە لە نرخی ٨.٤٧ لیرە بەرامبەر دۆلارێك مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا كۆتایی هەفتەی ڕابردوو ٧.٢٢ لیرە بەرامبەر دۆلارێك بوو.
شەهاب قوجی ئۆغلو، شارەزای بانك و پەرلەمانتاری پێشوو لە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار، دەبێتە سێیەمین پارێزگاری بانكی ناوەندی كە لەلایەن ئەردۆغان-ەوە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٩وە لەو پۆستە دورخراوەتەوە.