بەهای دۆلار بەرامبەر بە تمەن گەیشتە ١٤ هەزار
به‌های یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی بەرامبەر بە تمەن گه‌یشته ١٤ هه‌زار تمه‌ن.
دوای ڕاگه‌یاندنی پاكێجی نوێی ئابووریش كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌های دۆلاری ئه‌مریكی داببه‌زێت له ئێران، به‌ڵام یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به ١٤ هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوکات دوێنێ له بازاڕی ئازاد‌دا یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به ١٢ هه‌زار تمه‌نی ئێرانی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رزتربۆوه و یه‌ك دۆلار به ١٤ هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هەروەها بە هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی لە ڕاده‌بەدەری به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر تمه‌نی ئێرانی، حكوومه‌تی ئێران له میانەی گرتنه‌به‌ری ژماره‌یه‌ك رێوشوێندا له ١٠ی نیسانه‌وه بڕیاری دا به‌های یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به چوار هه‌زار و ٢٠٠ تمه‌ن جێگر بكات و مامه‌ڵه‌كردن به دراویشی له نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی قه‌ده‌غه‌كرد.