TR KU SO
FB X
Cîhan

بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە وەزیری تەندروستیی میسر گیانیلەدەستدا

Rozan Ateş
Yazar
📅 06 Haziran 2023 20:04

پەیامی کورد... بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە وەزیری تەندروستیی میسر گیانیلەدەستدا

وەزیری پێشووی تەندروستیی میسر بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ گیانیلەدەستدا.

ئەحمەد عیمادەدین رازی وەزیری پێشووی تەندروستیی میسر دوای ئەوەی دۆخی تەندروستیی تێکدەچێت و دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە بڕیاردەدرێت بەپەلە نەشتەرگەری دڵی بۆ بکرێت.

لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە لە ئەنجامی هەڵەیەکی پزیشکی دۆخی تەندروستیی تەواو تێکدەچێت و دەستبەجێ گیانلەدەستدەدات.

ئەحمەد عیمادەدین، لەدایکبووی ساڵی 1955 ی میسر بووە، لە نێوان ساڵانی 2015-2018 وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەی بووە.

Paylas: