TR KU SO
FB X
Cîhan

بەهۆی مینەوە زیاتر لە 3 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 12 Eylül 2023 18:52

پەیامی کورد... بەهۆی مینەوە زیاتر لە 3 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە

حیكمەت حاجیۆڤ راوێژكاری سەرۆك كۆماری ئازەربایجان رایگەیاند، لەساڵی 1991ەوە تائێستا 3 هەزارو 385 كەس بە هۆی ئەو مینانەوە گیانیان لەدەستداوە كە لەلایەن ئەرمینیاوە چێنراون.
حاجیۆڤ لەبارەی ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەی ئەو مینانەی كە لەسەردەمی شەڕی ئازەربایجان لەلایەن ئەرمینیاوەو تا شەڕی دوەمی قەرەباغ چێنراوە وتی: لە 10ی تشرینی یەكەمی 2020 بەدواوە بەهۆی تەقینەوەی مینەوە 55 كەس گیانیان لەدەستداوەو 251 كەسیش بریندار بون.
راشیگەیاندوە كە 42 كەس لەقوربانیان سڤیل و 13یان سەربازن و كردەوە بەئەنقەستەكانی ئەرمینیا دژ بە ئازەربایجان و سیاسەتی تیرۆرو تۆقاندنەكانی بڵاودەكەینەوە.
حاجیۆڤ باسی لەوەشكردوە كە لەساڵی 1991ەوە تائێستا 3 هەزارو 385 ئازەربایجانی بە هۆی ئەو مینانەوە گیانیان لەدەستداوە كە لەلایەن ئەرمینیاوە چێنراون، رژێمی ئەرمینیا درێژە دەدات بە سیاسەتەكانی خۆی بۆ مێنڕێژكردنی ناوچەی خۆڵەمێشی.

Paylas: