بەهۆی پەنابەرانەوە فینلەندا سنوورەکانی لەگەڵ ڕووسیا داخست
پەیامی کورد... بەهۆی پەنابەرانەوە فینلەندا سنوورەکانی لەگەڵ ڕووسیا داخست
ئەمشەوی چوارشەممە پێتری ئۆرپۆ سهرۆك وهزیرانی فینلهندا رای گەیاند تەواوی دەروازە سنوورییەكانی وڵاتەكەی بە ڕووی رووسیادا داخست، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە هەفتەیەكە حكوومەتی مۆسكۆ دەروازەكانی بەڕووی پەنابەرانی نایاساییدا بەرەو فینلاند ئاوەڵا كردبوو.
لەمبارەیەوە ئۆرپۆ بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند كە فینلاند جگه له هێشتنەوەی دهروازهی ئیناری لەوپەڕی باكووری فینلاند كە دەكەوێتە هەرێمی لاپلاند، تەواوی دهروازه سنوورییهكانی تری وڵاتەكەی لهگهڵ رووسیا دادهخات.
سەرۆك وەزیرانی فینلاند، حكوومەتی مۆسكۆی تۆمەتبار كرد بە هاندانی كۆچبهران بۆ پەڕینەوە بەرەو فینلاند.
جێی باسە لە چەند رۆژی رابردوودا بە هەزاران كۆچبەری نایاسایی لە دەروازە سنوورییەكانی رووسیاوە بە پایسكل بەرەو فینلاند پەڕینەوە، كە بەشێكی زۆریان كۆچبەرانی وڵاتانی سووریا و عێراق و سۆماڵ بوون.