Cîhan
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە تورکیا 31 کەس بوونە قوربانی
پەیامی کورد... بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە تورکیا 31 کەس بوونە قوربانی
بەیانیی ئەمڕۆ لە پاسێک لە شاری یۆزگاتی تورکیا وەرگەڕا، بەهۆی رووداوەکەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا و 19ی دیکە برینداربوون.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، پاسەکە لە شاری سیواسەوە بەرەو ئیستانبول رۆیشتووە و لەسەر رێگای ئەو ناوچەیە وەرگەڕاوە.
یەڵماز تۆنگ، وەزیری دادی تورکیا، لە رێگەی ئەکاونتی خۆیەوە لە پلاتفۆرمی “X” ئاماژەی بەوەدا کە دەسەڵاتی دادوەری لێکۆڵینەوەی بۆ زانینی هۆکارەکانی رووداوەکە کردووەتەوە.
بەپێی ئاماری بڵاوکراوە لەلایەن میدیای تورکیاوە، لە رووداوەکەدا 12 کەس گیانیان لەدەستدا و 19 سەرنشینی پاسەکەش بریندارن.