TR KU SO
FB X
Cîhan

بەهۆی وشکبوونەوەوە لە عێراق هۆشداری لە کۆچی بە کۆمەڵ دەدرێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 16 Ağustos 2023 14:46

پەیامی کورد... بەهۆی وشکبوونەوەوە لە عێراق هۆشداری لە کۆچی بە کۆمەڵ دەدرێت

لیژنەی کشتوکاڵ و زۆنگاوەکانی عێراق، هۆشداریدەدات لە کۆچی بە کۆمەڵی دانیشتووانی زۆنگاوەکان ئەویش بەهۆی وشکبوونەوە و کەمئاوییەوە.

ئەو لیژنەیە هەروەها هۆشداریدەدات لەوەی ناوچەکانی ناوەڕاستی فورات و باشوور بەهۆی کەمئاویی زۆرەوە مەترسیی چۆڵکردنیان لەسەرە لەلایەن جووتیاران و ئەو دانیشتووانەی پشت بە کشتوکاڵ دەبەستن.

ئاماژە بەوەدەکات، ئەگەر ئەو کێشەیە چارسەرنەکرێت و داوا لە تورکیا نەکرێت پشکی تەواوی ئاو بەربداتەوە، تووشی کارەسات دەبێت.

داواش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و حکومەتی عێراق کرد لە ماوەیەکی کەمدا چارەسەری کێشەی کەمئاوی بکەن لەو ناوچانە، هەروەها لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆئەوەی سەردانی تورکیا بکات و پشکی عێراق یەکلایی بکاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی راپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەموو ساڵێک عێراق چوارسەد هەزار دۆنم زەوی لەدەستدەدات و دەبێتە بیابان، ئەویش لە دەرەنجامی ئەو ئاکارە سەختانەی کە قەیرانی کەشەهەوا دروستی کردوون.

تێیدا هاتووە، ئەم لەدەستدانەی خاک، کاریگەریی راستەوخۆی هەیە لەسەر ئاسایشی خۆراک و سەقامگیری و هەروەها ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە وڵاتەکەدا هەیە.

Paylas: