TR KU SO
FB X
Cîhan

بە هۆى تەقینەوەیەک لە ناومزگەوتێکى ئەفغانستاندا ٥٥ کەس بوونە قوربانى

سارا
Yazar
📅 19 Ağustos 2022 01:39
پەیامی کورد   ...  بە هۆى تەقینەوەیەک لە ناومزگەوتێکى ئەفغانستاندا ٥٥ کەس بوونە قوربانى


 ووتەبێژى پۆلیسى ئەفغانستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەناو یەکێک لە مزگەوتەکانى شارى کابۆڵى پایتەخت ڕوویدا و بەهۆیەوە ٢١ هاوڵاتى گیانیان لەدەستدا و ٣٣ کەسى دیکەش برینداربوون.

خالید زەدران، ووتەبێژى پۆلیسى ئەفغانستان بە میدیاکانى ووڵاتەکەى ڕاگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ تەقینەوەیەکى بەهێز لەناو یەکێک لە مزگەوتەکانى گەڕەکێکى باکوورى شارى کابۆڵى پایتەخت ڕوویدا.

ووتەبێژى پۆلیسى ئەفغانستان لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەهۆى تەقینەوەکەوە ٢١ هاووڵاتى گیانیان 
لەدەستدا و ٣٣ کەسى دیکەش برینداربوون.

Paylas: