TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... بێسەرو شوێن بوونی فڕۆکەیەکی ڕووسی بە ١٤ سەرنشینەوە لە ئاسمانی سووریا

سارا
Yazar
📅 18 Eylül 2018 15:26

فەرماندەیی بنکەی ڕووسی لە پارێزگای حۆمەیمیم ئێوارەی دوێنێ پەیوەندی خۆی لەگەڵ فڕۆکەی " ایل-20 " هێزی ئاسمانی ڕووسیا لەدەستدا .

بە گوێرەی هەواڵەکان وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لەمبارەوە ڕایگەیاند : پەیوەندی لەگەڵ خەدەمەی فڕین لە کاتێک کە لەسەر دەریای مەدیتەرانە بە دووری ٣٥ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی سووریادا پچڕا .لەم فڕۆکەیەدا ١٤ نەفەر هەبوون کە تااکوو ئێستا چارەنووسیان دیار نییە .

فەرماندەیی بنکەی ئاسمان ڕووسیا هەوڵەکانی خۆیان بۆ یارمەتی و دۆزینەوەی ئەو کەسانە دەست پێکردووە . بە گوێرەی زانیارییەکان تووری " MarineTraffic " لە نزیکی بەندەری تەرتووس لە ئێستادا یەدەک کێشی ناوگانی دەریایی ڕووسیا بوونی هەیە .

بە پێی ئاماژەدانی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا  " ایل-20 " لە ڕادار لە کاتێکدا کە ٤ فڕۆکەی ئیسرائیلی " ئێف ١٦ " لە پارێزگای لازقیە وون بووە . سەربازانی ئیسرائیلی لە هەر جۆرە داخویانییەک سەبارەت بە بایانییەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دوورییان کرد .

Paylas: