بەپەلە ... فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئێران ئامادەیی شەڕی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... میدیاکانی ئێران لە زاری فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانی ئەرتەشی ئەم ووڵاتەوە ڕایانگەیاند کە ئێران بە هەموو هێزە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ دەست پێکردنی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل .
بە پێی راپۆرتێک ، ئەمیری سەرتیپ فڕۆکەوان عەزیز نەسیرزادە ، فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند : هێزەکانی ئەم وولاتە بە هەموو هێزەوە ئامادەی بۆ شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل .
نەسیرزادە ووتی : " نەسڵی ئێستا و داهاتووی ئێمە بە بێ سێبووری و بە هەموو بوونەوە ئامادەی ڕووبەڕوو بوونەوەیە بۆ شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل و پاک کردنەوەی لە سەر هەموو گەردوون . نەوەکانی دواتری ئێمە بە هێزێکی زۆرەوە لە حآڵی فێربوونی زانستی پێویستن بۆ ڕۆژی مەبادا و پێوێست و لە ناوبردنن .
ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە ئێران ئامادەی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیلە تا بە هێرشەکانی بۆ سەر ئەم ووڵاتە کۆتایی بێنێت .
فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند و ووتی : " هێزە چەکدارەکانی ئێمە ئامادەی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیلن کە دەبێتە هۆی لە ناوچوونی تەواوی ئیسرائیل .