TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... فەرماندەیەکی پلە باڵای سوپای پاسداران لە سووریا تێرۆر کرا

سارا
Yazar
📅 07 Mart 2020 18:57

پەیامی کورد    ...    فەرماندەیەکی پلە باڵای سوپای پاسداران لە سووریا تێرۆر کرا 

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان فەرهاد دەبیریان فەرماندەی پلە بەرزی سوپای پاسداران لە ناوچەی زەینەبییە لە دیمەشق لە سووریا کوژرا .

هەر بە پێی ئەم هەواڵە دوای گۆڕانکارییەکانی شەڕی ناوخۆ لە سووریا ڕاگەیندرا کە فەرهاد دەبیریان کە وەکوو فەرماندەیەکی پلە باڵای سوپای پاسداران دەناسرێت و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە داعش ی بۆ ئازاد کردنی شاری تەمێر " پالمیرا " ی لە ئەستۆ بووە و کەسێکی زۆر نزیکی حەسەن نەسرۆڵلا سکرتێری گشتی حزبۆڵلای لۆبنان بووە بە شێوەیەکی نادیار تێرۆر کراوە تاکوو ئێستا هیچ سەرچاوەیەک چۆنیەتی کوژرانی ئەم فەرماندەیەی ڕانەگەیاندووە .

Paylas: