TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... جمووجووڵە نهێنییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ٦ پارێزگای عێراق ئاشکرا دەکرێت

سارا
Yazar
📅 02 Nisan 2020 00:13

پەیامی کورد    ...    جمووجووڵە نهێنییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ٦ پارێزگای عێراق ئاشکرا دەکرێت .

بە پێی هەواڵەکان لە سەرچاوەکانی هەواڵی تۆڕی میدیایی پەیامی کورد ، لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەتییەوە جگە لە پێدانی هۆشداری سەبارەت بە بە ئامانج گرتنی سایتگەلی حەشدی شەعبی لە لایەن ئەمریکاوە ، هەروەها هەبوونی جمووجووڵی بەرفراوانی سەربازی هیزەکانی ئەمریکایان لە ٦ پارێزگای ئەو ووڵاتە ئاشکرا کردووە 

هەروەها لە بەشێکی دیکەی زانیارییەکاندا هاتووە کە هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا USAF جێگای خۆیان لە بنکەی سەربازی " الحبانیە " لە ڕۆژئاوای ڕۆمادییەوە بۆ بنکەی سەربازی عین الاسد گۆڕیوەوە و ئێستا لە بنکەی سەربازی عین الاسد جێگیرن .

هەروەها لە هەوڵێکی بەپەلەدا هێزەکانی ئەمریکا هەموو کەسانی مەدەنی ووڵاتەکەیان لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا چووڵکردووە و بۆ بنکەی سەربازی عین الاسد گوازراونەتەوە .

Paylas: