بەپەلە ... هێرشی مووشەکی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئەهواز
کاتژمێر ٦ی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ، ئێران بە مووشەکی بالستیک بنکەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئەهوازی کردە ئامانج و دایە بەر مووشەک .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سوپا نیوز ، لە ڕاگەیندراوێک لە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەواڵی دا و ڕایگەیاند هێرشی مووشەکی بۆ مەقەڕی سەرکردەکانی هێرشەکەی سەر ئەهواز لە باشووری فورات لە ووڵاتی سووریا لە ڕێگای یەکەکانی مووشەکی هێزی ئاسمانی سوپاوەئەنجامدراوە و هەروەها کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەم گرووپەی ڕاگەیاند .
بە پێی ئەم زانیارییە سەرەتاییانە ژمارەیەکی زۆر لە هێز و سەرکردەکانی هێرشەکەی سەر ئەهواز لەم هێرشە مووشەکییەدا کوژراو و بریندار بوون .
هەروەها سوپای پاسداران جەختی کردەوە : ئەمنیەتی نەتەوەی ئێران خەتی سووری هێزە چەکدارەکانە و سوپای پاسداران لە پارێزگاری کردن لە هەموو بنەماکان و خاکی ئێران و ئارامی خەڵک لە هیچ هەوڵێک چاوپۆشی ناکات .