TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... خامنەیی فەرمانی شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە دژی خەڵکی ووڵاتەکەی دەرکرد

سارا
Yazar
📅 28 Kasım 2019 15:00

پەیامی کورد     ...    ئێران بەرەو شەڕی ناوخۆیی دەڕوات .

عەلی خامنەیی ڕابەری ئێان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەسیجییانی ووڵاتەکەی ، بە شێوەی فەرمی فەرمانی شەڕی کۆڵان بە کۆڵانی لە دژی خەڵک دەرکرد .

عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران ، دوێنێ چوارشەممە ٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩ لە هەندێک ڕاوێژدا ، بە سێوەی فەرمی فەرمانی شەڕی ڕانەگەێندراوی لە دژی خەڵکی سڤیل دەرکرد .

خامنەیی لەم چاوپێکەوتنەدا بە بەسیجییانی ڕاگەیاندووە کە لە هەموو ساختە وەختە قورس و نیوە قورسەکاندا و هەموو کۆڵانەکانی ئێران ئامادەییان هەبووە و لە بەرامبەر ئەو ڕاستییانەی بەرامبەریان دێت ئامادە بن و نابێ لە هیچ بوارێکدا خافلگیر بن .

هەروەها بە دژمن ناو بردنی خەڵکی ئێران ، بە بەسیجییەکانی ڕایگەیاند : کە لە شەڕێکی نەرم و لە سەرخۆدا دەبێ ووڵامی دوژمن بدرێتەوە و هاوشێوەی یاریزانێکی شەترەنج ی زانا هەنگاوێک لە پێشەوەی دوژمندا بێت و هەوڵی پێویست ئەنجام بدرێت .

Paylas: