TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... لە کۆتایی دا عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران ڕازی بوو

سارا
Yazar
📅 04 Şubat 2022 23:03
پەیامی کورد    ...   لە کۆتایی دا عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران ڕازی بوو

عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران بە گفتۆگۆ لەگەڵ ئەمریکا ڕازی بووە .

ڕابەری ئێران دژایەتی مێژوویی خۆی لە بەرامبەر ئەمریکا وەلاوە ناوە ، ئەم بڕیارە وا دەکات تاکوو ، ئێران لەگەڵ ئەمریکا بە شێوەی ڕاستەخۆ گفتۆگۆ و ووتووێژ ئەنجام بدات .

کەسانێک لە ناوخۆی ئێران ڕاپۆرتیان داوە کە بڕیاردان لە سەر ئەنجامدانی گفتۆگۆی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و شاندی ئەمریکی دراوە و تا ئەو جێگایەی کە ئاشکرایە وەزیری دەرەوەی ئێران باقری کەنی بە شیوەی نهێنی لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەمریکا چاوپێکەوتن و ووتووێژ و گفتۆگۆی کردووە .

ئەمەش خۆی لە خۆیدا گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە چۆنیەتی گفتۆگۆ و ووتووێژەکاندا کە تاکوو ئێستا ئەنجام دراوە . گفتۆگۆی ڕاستەوخۆ پیویستی بە پەسەندکردن و فەرمانی ڕاستەوخۆ لە لایەن ڕابەری ئێران ەوە هەیە کە هەر وا کە دەزانن تاکوو ئێستا بە شێوەی پێداگرانە و تووندوتۆڵ لەگەڵ چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆی نێوان شاندی ئێرانی و شاندی ئەمریکی دژایەتی کردووە و گرووپی ووتووێژکاری پێشوو لە لایەن عێڕاقچی یەوە ڕابەرایەتی کرابوو کە هیچ پەیوەندییەکی فەرمی لە نێوان کاربەدەستانی ئێرانی و ئەمریکی دا بوونی نەبووە . ئەم سیاسەتە بە جیددییەتەوە لە لایەن تیمی ووتووێژکاری پێشوو کە نیشاندەری ووتەکانی عێراقچی لە ماوەی دەورەی ووتووێژەکان لە ڤییەننا لە مانگی ئەیپریلی ڕابردووە دەبێت ، پاریزراوە . ئەم تیمە جارێکی دیکە جەختی کردبووەوە کە گفتۆگۆگەلی ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ڤییەننا ئەنجام نادەین .

Paylas: