TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ئاڵمانیا هۆشداری دەداتە تورکیا

سارا
Yazar
📅 21 Temmuz 2020 20:23

پەیامی کورد     ...   ئاڵمانیا هۆشداری دەداتە تورکیا 

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا هۆشداریدا ، ئەگەر تورکیا دەیەوێت پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا بەرەو پێش ببات ، پێویستە پڕۆسەی هەڵکۆڵینی و نەوت و گازی سرووشتی لە دەریای سپی ناوەڕاست بوەستێنێت.
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ ئەسینای پایتەختی یۆنان رایگەیاند، "یەکیتی ئەورووپا لەبارەی هەڵکۆڵینی دەریای سپی ناوەڕاست لەلایەن تورکیاوە هەڵوێستێکی ڕوونی هەیە، پێویستە ئەو کارە بوەستێنرێت و رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگیرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرەوپێش چوونی پەیوەندییەکانی نێوان یەکیتی ئەورووپا و تورکیا هەرگیز دەستەبەر نابێت، ئەگەر هەڵکۆڵینی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لەلایەن ئانکاراوە بە زووترین کات نەوەستێنرێت".
هەفتەی رابردوو مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، تورکیا دەست دەکات بە پڕۆسەی هەڵکۆڵینی نەوت و گازی سرووشتی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، بەگوێرەی ئەو یاداشتنامەیەی کە لەنێوان ئانکارا و حکوومەتی ویفاقی لیبیا لە مانگی (تشرینی دوەم/١١)ی ساڵی رابردوو ٢٠١٩ واژووکراوە.

Paylas: