بەپەلە ... ئێران پیاوێکی بە ساڵاچووی ٦٥ ساڵانی لە سێدارەدا
ئێران حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی کوردی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری کرماشان جێبەجێ کرد.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، ڕۆژی چوارشەممە " ١٨ی ژوئیەی ٢٠١٨ " ، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ”ساڵح خانی زادە کوڕی عەبدوڵڵا“ لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
بە پێی هەواڵەکان لە جوانڕۆ ڕایگەیندراوە : کە ساڵح خانی زادە تەمەن ٦٥ ساڵان بووە و لە ١٠ ساڵ پێشەوە لە بەندیخانەی کرماشان ڕاگیراوە.
ناوبراو دە ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
لەلایەکی دیکەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی "٢٠ی ژوئیەی ٢٠١٨ " ، حوکمی سێدارەی ٥ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
هەتا ئێستا ناسنامەی دوو کەسە لەو پێنج کەسە بە ناوەکانی ”داوود ڕەبانی“ و ”عەلی ڕەزا ئاشووری“ ئاشکرا بووە.
ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.