TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... سەرکردەی پلە باڵای داعش لە باکووری بەغدا کوژرا

سارا
Yazar
📅 18 Nisan 2020 20:01

پەیامی کورد     ...     سەرکردەی پلە باڵای داعش لە باکووری بەغدا کوژرا .

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا لە کوژرانی یەکێک لە سەرکردەکانی پلە باڵای داعش بە ناو بانگ بە " ئەبوو حەفصە " لە باکووری بەغدا هەواڵیدا .

بە پێی راپۆرتێک هێزەکانی ئەمنییەتی عێراق بەردەوامن لە ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان لە دژی گرووپی تێرۆریستی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی ئەم ووڵاتەدا .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، هێزەکانی عێراقی مۆڵگەکانی گرووپی داعشیان لە باکووری بەغدا کردووەتە ئامانج و لەئاکامی ئەم ئۆپراسیۆنەدا ، یەکێک لە سەرکردەکانی باڵای ئەم گرووپە بەناو بانگ بە " ئەبوو حەفصە " کوژراوە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزەکانی عێراقی ڕۆژی ڕابردوو یەکێک لە سەرکردەکانی باڵای داعش یان لە پارێزگای مووسڵ کوشتبوو .

ئەمە لە حاڵیکدایە لە هەواڵێکدا بڵاو کرابووەوە کە تیرۆرسیتگەلی ئەندام لە گرووپێک بەناوبانگ بە دەوڵەتی ئیسلامی ، داعش هەوڵی ئەوە دەدەن ماسکگەلی ناپاک لە نێو عێراقییەکاندا بڵاو بکەنەوە .

سەرچاوەگەلی عێراقی هەواڵیان دابوو داعش بە نیازە بە هاوکاری پزیشکانی دروویین کەل و پەل و ماسک نا تەندرووست و ناپاک بڵاو بکەنەوە . بە دوای ئەمەدا دام و دەزگا ئەمنییەتییەکان ڕایانگەیاندبوو کە ئۆپراسیۆنێکی پێشگیرانە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم کارەیان گرتووەتە بەر ، ئەم سەرچاوەیە ڕایانگەیاند : بە هەموو عێراقییەکان سەبارەت بە هەرجۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ کەسانی نەناس دا هۆشداری دەدەین .

Paylas: