TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... سوپای پاسداران بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 31 Mart 2020 18:33

پەیامی کورد    ...    سوپای پاسداران بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە

بە پیی هەواڵەکان سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : بچووکترین هەڵەی دوژمنانی شەڕخواز و پیلانگێڕ لە هەر خاڵێکی ئێران دواهەمین هەڵەی ئەوان دەبێت و بە قورسترین شێوە ووڵام دەدرێنەوە .

هەروەها لە پەیامێکی دیکەدا ڕایگەیاندووە : ئەگەر واشینتۆن هێرش بکاتە سەر لایەنەکانی مقاومەی عێراق ، ئەوە هەڵگرەوەی زەرەرو زیانی زۆر گەورە دەبێت .

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا جەخت دەکاتەوە ووڵامەکانی ئێمە ئەوەندە بەهێز و وێرانگەر دەبی کە جێگای باوەڕ کردنی نییە و تەنانەت مەجالی دەربڕینی پەشیمانی بە دوژمنەکانی نادات .

 

Paylas: