Cîhan
بەپەلە ... تورکیا هێرشی کردە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوا
پەیامی کورد ... ئەرتەشی تورکیا بە هەڵە تۆپببارانی هێزەکانی ئەمریکایان کرد .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ماڵپەڕی نیوزویک لە ڕاپۆرتێکدا بە پشت بەستن بە هەندێک سەرچاوەی تایبەت بە خۆی ڕایگەیاند : ئەرتەشی تورکیا بە هەڵە بنکەیەکی هیزەکانی ئەمریکایان لە مشتە نوور لە شاری کۆبانی تۆپبباران کردووە .
بە ووتەی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمرکا ١٥ تا کوو ١٠٠ هێزی ئەمریکایی لەم بنکە سەربازییەدا ئامادەیان هەبووە
هەر بە پێی ئەم هەواڵە لەم هێرشەدا سەربازێکی ئەمریکی کوژراوە و دوو سەربازی فەڕەنسی ش بریندار بوونە .
هەورەها سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی ووڵاتی فەڕەنسا بەرپەچی خۆیان لە ووڵامی ئەو هێرشانەدا داوەتەوە