بەپەلە ... ژۆزێف بۆرڵ : یەکیتی ئەورووپا لە ئامادەکارییە بۆ گەمارۆدانی تورکیا
پەیامی کورد ... ژۆزێف بۆرڵ : یەکیتی ئەورووپا لە ئامادەکارییە بۆ گەمارۆدانی تورکیا .
بەرپرسی سیاسەتەکانی ئەورووپا لە پاڵپشتی کردن لە یوونان ، لە گەمارۆدانی تورکیا لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن لە سەر ووتووێژەکانی دەریای مەدیتەرانەی ڕۆژهەڵاتی هەواڵ دەدات .
ژۆزێف بۆرڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا ، هۆشداری دا کە لە ئەگەری پێش نەکەوتن لە ووتووێژەکان لە سەر ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەلاتی مەدیتەرانە ، گەمارۆ چاوەڕێی ئانکارا دەکات .
بۆرڵ لە کۆتایی دانیشتنی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا لە بەرلین ووتی : لە ئەەگەری ئەوەی کە ووتووێژەکان لە لایەن تورکیاوە باش بەرەو پێش نەڕوات ، لیستەیەک لە هەوڵە سنووردارە نوێیەکان بۆ باس و پێداچوونەوەی لە دانیشتنی ڕۆژی ٢٤ی سێپتەمبەر ی سەرانی یەکیتی ئەورووپا ئامادە دەکرێت .
ئەو هەروەها لەمبارەیەوە ووتی : ئێمە لیستەیەک لەو کەسانەمان ئامادە کردووە و لە ئێستادا بە هەندێک لە مۆڵکەکان ، داراییەکان و کەشتی یەکانی تورکیا دەستڕەسی مان هەیە .
ئەم هەڕەشەیە ڕاستەوخۆ دواتر لەگەل کاردانەوەی ئانکارا بەرەوڕوو بووەوە بە ووتەی حامی ئاکسۆی ووتوبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ، دەستپێوە گرتنی یەکیتی ئەورووپا بە هەڕەشە کردن بۆ سەپاندنی گەمارۆ و جەزای یارمەتی بە چارەسەرکردنی کێشەکە نابێت و بە پێچەوانەوە ووڵاتەکەی لەو ڕێگایەی کە هەڵیبژاردووە زیاتر پێداگیر دەکات .