TR KU SO
FB X
Cîhan

بۆ یەکەمین جار لە مێژووی بەریتانیا ژنێک دەبێتە وەزیری بەرگری ئەو ووڵاتە

سارا
Yazar
📅 02 Mayıs 2019 16:20

پەیامی کورد  ...    تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیران بەریتانیا ژنێکی کردە وەزیری بەرگری ووڵاتەکەی بۆ شوێنگرەوە گاڤین ڤیلیامسۆن، کە دوێنێ چوارشەممە لە پۆستەکەی دووری خستەوە.

تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیران بەریتانیا بڕیاریدا پێنی مۆردانت، بکاتە وەزیری بەرگری بەریتانیا، ئەوەش یەکەمینجارە لە مێژوی ئەو وڵاتەدا ژنێکە دەبێتە وەزیری بەرگری.  

پێنی مۆردانت لە چواری ئازاری ساڵی 1973 لە دایکبووە، ئەو یەکێکە لە ژنە سەرکردەکانی پارتی پارێزگارانی بەرتیانیا.

مۆردانت پێشتر و لە ساڵی 2010 دا بوو بە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و نوێنەرایەتی باکووری پۆرتسمۆس-ی کردوە، لە ساڵی 2017 شدا بووە بە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی.

دوێنێ چوارشەممە، تۆڕی هەاڵی BBC بڵاویکردەوە،  تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەفەرمانێکی فەرمی گاڤین ڤیلیامسۆن، وەزیری بەرگری لەپۆستەکەی دوورخستەوە.

لەهەواڵەکەدا هاتوە، پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە گاڤین زانیاری ورد و هەستیاری کۆبونەوەی لوتکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی دزەپێکردوە و بەهۆیەوە سەرۆک وەزیرانی "متمانەی پێی نەماوە".

لێکۆڵینەوە لە دزەپێکردنی زانیارییەکان پاش بڵاوکردنەوەی ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانیانە هات، کە ئاماژەیان بەوەکردبوو، پڕۆسەی درووستکردنی تۆڕی ( 5 جی) دەدرێتە کۆمپانیای هۆاوی.

لای خۆشییەوە گاڤین کە لەساڵی 2017 ەوە وەزیری بەرگری بەریتانیایە تا ئێستا نکوڵی لەدزەپێکردنی هەر جۆرە زانیارییەک دەکات.

لێکۆلینەوەکان لەبارەی دزەپیکردنی زانیاری کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی پاش راپۆرتیکی دەیلی تێلەگرافی بەریتانی هات کە ئاماژەی بەمەترسییەکانی ئاشکرابوونی کەیسی هواوی کردبوو.

Paylas: