باوکێک بە بێ ڕەحمانەترین شێوە سەری کچە ١٣ ساڵانەکەی لێدەکاتەوە
پەیامی کورد ... باوکێک بە بێ ڕەحمانەترین شێوە سەری کچە ١٣ ساڵانەکەی لێدەکاتەوە
کچێکی ١٣ ساڵان کە لەگەڵ هاوڕێیە کوڕەکەی لە ماڵەوە هەڵاتبوو لە دوای دەست بەسەرکردنی سەرەڕای ئەوەی کە پێداگرییەکی زۆر دەکات بۆ ئەوەی ڕادەستی باوکی نەکرێتەوە ، ڕادەستی بنەمالەکەی کرایەوە و باوکی لە دوای چۆڵکردنی ماڵەکە بە شێوەیەکی دڵتەزێن و بێ ڕەحمانە بە تەور داس سەری لە لەشی جیا دەکاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک قوتابییەکی ١٣ ساڵان خەڵکی تالش ی ئێران بە تاوانی هەڵاتن لەگەڵ کوڕە هاوڕێیەکەی کە حەزی لیکردبوو دەست بەسەر و سەرەڕای ئەوەی کە پێداگرییەکی زۆر دەکات کە ڕادەستی باوکی نەکرێتەوە بەڵام ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە .
کەناڵە ناوخۆییەکانی تاڵش سەر بە باکووری ئێران هەواڵیان لە قەتلێکی نامووسی داوە . کچێکی ١٣ ساڵان لە سفید سەنگان لەمیر سەر بە بەشی حەویق بە دەستی باوکی لە خەودا سەری لێکراوەتەوە . ڕۆمینا دڵداری یەکێک لە کوڕەکانی هاو شاری خۆی دەبێت . بە ووتەی خەڵکی ناوچەکە دژایەتییەکانی تووندی باوکی کچەکە لەگەڵ هاوسەرگیری ئەوان بە هۆکاری جیاوازیگەلی کلتوورییەوە ئەوان وا لیدەکات کە بیر لە هەڵاتن بکەنەوە ، بەڵام دوای بە دواداچوونی بنەماڵەکان لە لایەن پۆلیسەوە دەست بە سەر دەکرێن .