Cîhan
باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دیسان کرایە ئامانج
پەیامی کورد ... باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دیسان کرایە ئامانج
باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پایتەختی عێراق بۆ جارێکی دیکە کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی تەشرینی یەکەم، دوو مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کران و مووشەکێکیش ئاراستەی باڵوێزخانەی بەغدا لە ناوچەی سەوز، کرا.
دوای کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکە لە نزیک باڵوێزخانەی ئەمریکا، دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیستراوە.
لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسانی حکوومەتی عێراق بەڵێنیان بە ئەمریکییەکان دابوو کە ڕێگری بکەن لە هێرشەکان بۆ سەر باڵوزخانەی ئەمریکا کە لەلایەن میلیشیاکانی نیزیک لە ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت.